وەزارەتی بازرگانی: نیوەی پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێم نێردراوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند لە کۆی زیاتر لە 400 ملیار دینار پارەی گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان، بەغدا زیاتر لە 200 ملیار دیناری ناردووە.
وەزارەتەکە لە راگەیەندراوەێکدا ئاماژەی بەوە کردوە: تەواوی پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستان، 411 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دیناری عێراقییە، لەو بڕە پارەیە تا ئێستا، 233 ملیار دیناریان بۆ نێردراوە.
لە ر اگەیەندراوەکەی وەزارەتی بازرگانی ئەوەش هاتوە: لە ئێستادا بڕی 178 ملیار و 24 ملیۆن و 196 هەزار دیناری عێراقی لە پارەی گەنمی جوتیاران لای وەزارەتی بازرگانیی عێراق ماوە.
لەلایەکی دیکەوە، نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری بازرگانی هەرێم بە میدیاکانی راگەیاندوە: بەمنزیکانە بڕێک پارەی دیکەی گەنمی جوتیارانیان پێدەگات و دابەشی دەکەن.
ئەمساڵ حکومەتی عێراق 500 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستانی وەرگرت، کە 230 هەزار تۆن گەنمی پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە؛ 145 هەزار تۆنی پارێزگای هەولێر و 125 هەزار تۆن گەنمی پارێزگای دهۆک بوو؛ بۆ هەر تۆنێکیش 850 هەزار دیناری تەرخان کرد.

