ئاژانسی IRAQ OIL REPORT: هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوتی بەرزکردۆتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەپێی راپۆرتێکی ئاژانسی (عێراق ئۆیڵ ریپۆرت)،هەرێمی کوردستان بەرهەمهێنانی نەوتی بەرزکردۆتەوە لە بازارە ناوخۆییەکان دەیفرۆشیت، لەکاتێکدا هەناردەکردنی نەوتی هەریم لە ڕێگەی بۆریی بەندەری جیهانی تورکییەوە ڕاگیراوە.
ئەو ئاژانسە دەڵێت بڕی بەرهەمهێنانی نەوت لە مانگی هەشدا لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆتەوە بەتایبەت دوای ئەوەی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێم بەرهەمهێنانی نەوتی زیاتکردووە و "گه‌یشتووه‌ته نزیكی نیوه‌ی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی له پێشووتردا به‌رهه‌می ده‌هێنا و ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كانی جیهانی ده‌كرد".
وەک لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە بەپێی هەژمارکردنی داتا‌کان لەسەر بنەمای داتای کێڵگە بە کێڵگە بەرهەمهێنانی نەوت له‌مانگی ئابدا بە تێکڕا گەیشتۆتە 4.71 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێکدا ئەمەش لەکاتێکدایە مانگی تەمووز 4.56 ملیۆن بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا.
(IRAQ OIL REPORT) روونیشیكردووه‌ته‌وه كه حكومه‌تی هه‌رێم نه‌وتی به‌رهه‌مهاتوو له بازاڕه ناوخۆییه‌كان ده‌فرۆشێت.
ئەم زیادبوونە لە بەرهەمهێناندا سەرەڕای داخستنی بەردەوامی بۆرییەکانی بەندەری جیهانە بۆ هەناردەکردنی نەوتی هەرێم، کە لە کۆتایی مانگی سێوە ڕێگری لە هەناردەکردنی نەوتی خاوی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بازاڕەکانی جیهان کردووە.

