ناسنامەی ئەو کەسەی کە دوێنێ تەرمەکەی لە ڕوباری پیشخابور دۆزرایەوە ئاشکراکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

پۆلیسی زاخۆ رایگەیاند، ناسنامەی ئەو کەسەی دوێنێ تەرمەکەی لە ئاوی روباری دیجلە لە زاخۆ دۆزرایەوە ئاشکرا کراوە، ئەو کەسە گەنجێکی تەمەن 32 ساڵە و 13 رۆژ لەمەوبەر هەوڵیداوە بە مەلەکردن لە سوریاوە بچیتە تورکیا، بەڵام لە ئاوی روباری دیجلە خنکاوە.

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی زاخۆ لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، دوێنێ هەینی تەرمی کەسێکی بێ ناسنامە لە روباری دیجلە لە ئیدارەی زاخۆ دۆزرایەوە، دوای دەرهێنانی لە ئاوی روباری دیجلە رەوانەی پزیشکی داد کرا.

پۆلیسی زاخۆ دەڵێت: ئەو کەسە بە ڕەگەز عەرەب و خەڵکی سوریا و دانیشتوی قامیشلۆ بوە بە ناوی عەبدوڵا ساڵح حسێن، تەمەنی 32 ساڵ بوە.

ئاماژەی بەوەشكردوە، ئەو هاوڵاتییە سوریا گەشتی تورکیای کردوە بەمەبەستی کۆچکردن بۆ ئەوروپا بەڵام لە ڕێگادا لە ڕوباری دیجلەدا خنکاوە و لە بیشخابور تەرمەکەی دەرکەوتوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار