كۆمه‌ڵی دادگه‌ری: داهاتی ناوخۆ ئه‌وه‌نده له‌به‌رده‌سته كه بتوانرێت موچه دابه‌شبكرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان جارێكی دیكه بانگهێشتی لایه‌نه ناڕازییه‌كان ده‌كات بۆ دروستكردنی به‌ره و لیستی هاوبه‌ش و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر مافی نییه به‌ناوی هه‌رێمه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی ستراتیژی بنێت".
به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌نراوێكى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى دادگه‌رى، ئه‌مڕۆ له‌شاری سلێمانی ئه‌نجومه‌نه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تیی عه‌لی باپیر كۆبونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجامداوه، له‌و ڕوه‌شه‌وه ده‌ڵێت، "پێویسته حكومه‌ت به‌زوترینكات ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات به‌و داهاته‌ی له‌به‌رده‌ستدایه تائه‌وكاته‌ی پاره له‌به‌غداوه ده‌گات".
جه‌ختده‌كاته‌وه، "چونكه داهاتی ناوخۆ ئه‌وه‌نده له‌به‌رده‌سته كه بتوانرێت موچه دابه‌شبكرێت".
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كۆبونه‌وه‌كه جه‌ختی كرده‌وه له ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌كاتی خۆیدا به‌وپێیه‌ی ئێستا هه‌رێم له غیابی ده‌سه‌ڵاتی یاساداناندایه و حكومه‌تی كاربه‌ڕێكه‌ر مافی نییه به‌ناوی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هیچ هه‌نگاوێكی ستراتیژی بنێت، هه‌ر بۆیه گرنگه هه‌ڵبژاردنێكی پاكوبێگه‌رد به چاودێریی لایه‌نی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێوه بچێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجومه‌ی سه‌ركردایه‌تی ته‌واوی ئۆرگانه‌كانی راسپارد به جددی ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ به‌شدارییه‌كی كارا له هه‌لبژاردن.
له‌كۆتاییشدا كۆمه‌ڵى دادگه‌رى نوسیویه‌تى، "كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بانگهێشتی ته‌واوی كه‌س‌و لایه‌نه نارازییه‌كانی هه‌رێم ده‌كات بۆ دروستكردنی به‌ره‌و لیستی هاوبه‌ش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئاماده‌ین له‌ده‌رگای ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه بده‌ین بۆ دروستكردنی ئه‌و به‌ره‌یه".

