هاوردەکردنی سێ بەرهەمی کشتوکاڵی قەدەغەکرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم رایگەیاند، بۆ پاڵپشتی جوتیاران و بەرهەمی ناوخۆ هاوردەکردنی تەماتە و پەتاتە و شوتی قەدەغە کراون.

وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم ئێوارەی ئەمڕۆ لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، هاوردەکردنی بەرهەمەکانی تەماتەو پەتاتەو شوتی لە دەروازەو مەرزەکانی سنوری ناوەڕاست و خوارووی عێراق قەدەغە دەکرێن.

وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، " ئەم هەنگاوە بۆ ڕەخساندنی بەرژەوەندی و سوودی گشتی جوتیارانی هەرێمی کوردستان و عێراقە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەم بڕیارە دەبێتە مایەی کارئاسانی بۆ جوتیاران و ساغکردنەوەی بەرهەمەکانیان و و دابینکردنی پێویستیەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق .

هەفتەی رابردوو، بەهۆی هاوردەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی لە وڵاتانی دراوسێ بەشێک لە جوتیارانی پێنجوێن گردبونەوە و رایانگەیاند لەکاتی پێگەشتنی بەرهەمەکانی ناوخۆدا هاوردەکردنی بەروبوم لە وڵاتانی دراوسێوە بەردەوامە.

بەشێک لەو جوتیارانە وتیان داواکارین ڕێگە نەدرێت بەرهەمى دەرەکى هاوردەى هەرێمى کوردستان بکرێت، چونکە لە ئێستادا بەرهەمى ناوخۆ پێگەیشووە و بەهۆى هاوردەى وڵاتانەوە ئەوەى ئێمە پارە ناکات.

دەشڵێن، لە ئێستادا کیلۆیەک تەماتە بۆ جوتیارانى ناوخۆى هەرێمى کوردستان کەمتر لە ٢٠٠ دینار دەکات، ئەمەش تەنها زیان بە ئێمە دەگەیەنێت و هیچ سودێکى دارایی لێ نابینین .

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار