ئەو کارمەندەی هاتوچۆ کە هاوپیشەکەی کوشت دەستگیرکرا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پۆلیسی هەولیر رایگەیاند، ئەو کەسەیان دەستگیرکردووە کە هاوپیشەیەکی خۆی لە بەرێوبەرایەتی پۆلیسی هاوتوچۆی هەولێر کوشت.
ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 24ی ئەیلولی 2023، دوو پۆلیسی هاتوچۆ لە بەرێوبەرایەتی هاتوچۆ هەولێر بووە دەمەقاڵێیان و لەئەنجامدا، یەکێکیان کە پاسەوانی بەریوبەرایەتییەکە بوو، ئەوی تر دەکوژێت کە بەرپرسی ئیداری ئێشکگر بوو.
بەپێی زانیارییەکان، ئەو کەسەی کوژرا ناوی دلاوەر بەرزنجییە و تەمەنی 33 ساڵە و پێنج فیشەک بە جەستەیەوە بووە.
بابهتی پهیوهندیدار
