مەسعود بارزانی لە ساڵیادی ریفراندۆمدا پەیامێکی بڵاوکردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی، لە شەشەمین ساڵیادی ریفراندۆمدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی کورتی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، " پیرۆزە، ڕۆژی سەرکەوتنی ئیرادەی گەل."

لە 25 ئەیلولی 2017، لە هەرێمی کوردستان ریفراندۆم ئەنجامدرا کە تێیدا 92٪ی بەشداربوان بە "بەڵێ" دەنگیاندا. مەسعود بارزانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی باڵای ریفراندۆمی دەکرد و سوور بوو لەسەر ئەوەی گشتپرسی بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق ئەنجام بدرێت، سەرەڕای ئەوەی کە چەندین وڵات، لەوانە ئەمریکا، داوایان کرد کە پرۆسەکە دوابخرێت.

لەدوای ریفراندۆم هەرێمی کوردستان رووبەرووی چەندین فشار و قەیران بوویەوە و %51ی خاکەکەی لەدەستدا، ئەمە جگە لە فشارەکانی حکومەتی عێراق و بڕینی بەشە بودجەی هەرێم.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار