پێشمەرگەیەک لەکاتی کرێکاریدا لە باڵەخانەیەکی سلێمانی کەوتەخوارەوە و گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

کرێکارێک لە سلێمانی لەکاتی کارکردندا لە باڵەخانەیەک کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

بەپێی زانیارییەکان، ئەو هاوڵاتییە پیشەی پێشمەرگەیە و کرێکاری کاری دووەمی بووە. سامان نادر، بەرێوبەری فریاکەوتنی خێرای سلێمانی رایگەیاند، "کرێکارەکە لەکاتی کارکردندا کەوتووەتە خوارەوە و لەکاتی گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانەی شار گیانی لەدەستداوە."

ئەو کرێکارە لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی شاری دایک لە سلێمانی کاری کردووە و لەدایکبووی ساڵی 1989یە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار