بەغدا 250 ملیار دیناری دیکەی بۆ حکومەتی هەرێم نارد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند 250 ملیار دیناری دیکە خراوەتە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێم.
ئەمڕۆ دووشەممە 25ی ئەیلولی 2023، حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "250 ملیار دیناری دیکە لەلایەن بانکی رەشیدەوە خرایەسەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان."
پێش چەند رۆژێکیش 250 ملیار دینار لەلایەن بەغداوە نێردرا بۆ هەرێمی کوردستان و تا ئێستا 500 ملیار دینار لە هەژماری بانکی هەرێمی کوردستاندا هەیە و تەنها 200 ملیار دیناری تر ماوە بۆ ئەو 700 ملیارەی کە بەغدا و هەولێر بۆ ماوەی سێ مانگ لەسەری رێککەوتوون بنیردرێت بۆ موچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
هاوکات رۆژی شەممە حکومەتی هەرێم خشتەی موچەی راگەیاند کە لە 25ی ئەم مانگەوە واتە ئەمڕۆ دەستپیدەکات و 8ی مانگی داهاتوو کۆتایی دێت.
بابهتی پهیوهندیدار
