ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەستگیركرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی كه‌ریم عه‌لی، له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی له بونی حاڵه‌تی نایاسایی و قاچاخی له ده‌روازه‌ی (په‌روێزخان) كرد بەهۆی قسەكانی، لەسەر سكاڵایەكی وەزارەتی دارایی، بە فەرمانی دادوەر دەستگیركرا.
كاوە لەتیف پارێزەری كەریم عەلی ڕایگەیاند "لەسەر سكاڵاكەی وەزارەتی دارایی، ئەمڕۆ كەریم عەلی چووە بەردەم دادگای لێكۆڵینەوەی كەلارو لەلایەن دادوەرەوە بڕیاری راگرتنی درا هەتا تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان‌و ئێستا لە گرتووخانەی ئاسایش راگیراوە".
به‌وتی پارێزه‌ره‌كه‌ی، سكاڵاكه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی به پشتبه‌ستن به ماده‌ی (2)ی یاسای خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن تۆمار كراوه.
به‌پێی یاسا ته‌وقیفكردن تاوه‌كو 15 رۆژه، به‌ڵام پارێزه‌ره‌كه‌ی كه‌ریم عه‌لی ده‌ڵێ:" سبه‌ی هه‌وڵده‌ده‌ین به كه‌فاله‌ت ئازادی بكه‌ین، بڕیار لای دادوه‌ره ئازادی ده‌كات یاخود نا".
كه‌ریم عه‌لی، پێشتر له به‌رنامه‌یه‌كی ته‌له‌فزیۆنیدا باسی له بونی حاڵه‌تی نایاسایی و قاچاخی له ده‌روازه‌ی (په‌روێزخان) كرد كه ده‌روازه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نێوان ئێران و هه‌رێمه له گه‌رمیان، له‌دوای به‌رنامه‌كه وه‌زاره‌تی دارایی له كۆنگره‌كه‌ی رۆژنامه‌وانیدا وه‌ڵامی دایه‌وه و چه‌ند رۆژێك دواتر سكاڵای له دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش له‌سه‌ر تۆماركرد و فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌ركرا.

