وەزارەتی كارەبا: دەست بە جێبەجێكردنی سیستەمی پریپەید دەكرێت
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی كارەبای هەرێم رایگەیاند، چەند گەڕەك و زۆنێك لە سەنتەری پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان دەستنیشان كراون بۆ دەستپێكردنی جێبەجێكردنی سیستەمی پریپەید بۆ هاوبەشانی كارەبا، نرخەكەیشی هەمان نرخی پێشو دەبێت.
بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی كارەبا، ئەمڕۆ دوشەممە، ئەردەڵان دۆسکی، بەڕێوەبەری گشتیی دیوانی وەزارەتی کارەبا سەرپەرشتیی کۆبونەوەیەکی فراوانی پڕۆسەی سیستمی پریپەیدی کردوە.
کارەبای هەرێم ڕایگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی میکانیزمی جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بە هەمان نرخی پێشووی کارەبا کرا.
ئاماژەی بەوەشکردوە، شوێنەکانی جێبەجێکردنی سیستەمی پریپەید بۆ هاوبەشانی کارەبا دیاری دەکات و لەسەر بنەمای داواکاریی شوێنەکان نابێت.
وەزارەتی کارەبا دەشڵێت: چەند گەڕەک و زۆنێک لە سنووری سەنتەری پارێزگاکان و سەنتەری ئیدارە سەربەخۆکان وەک پلانی دەستپێکردنی پرۆسەکە دەستنیشان کراون.
