لە گوندێکی شارباژێر هەشت کەس ژەهراوی بوون و یەکێکیان گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەى ئەمڕۆ گوندێکی سنووری شارباژێر بەھۆی ژەھراوی بوونەوە هەشت کەس ژەهراوی بوون و یەکێک لەوانیش کە منداڵێکە گیانی لەدەستداوە.
بەپێی زانیارییەکان ئێوارەی ئەمڕۆ لە گوندی وڵانەی ناوچەی شارباژێڕی سەربە پارێزگای سلێمانی بەھۆی ژەھراوی بوونەوە منداڵێک گیانیلەدەستدا و حەوت کەسی دیکەش کە ئەندامی دوو خێزانن ژەھراوی بوون.
لەوبارەیەوە سامان لەتیف بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو کەسانە بەھۆی خواردنی قارچکەوە ژەھراوی بوون، بەھۆیەوە منداڵێکی یەک ساڵ گیانی لەدەستداوە، حەوت کەسی دیکەش ژەھراوی بوون کە سیانیان منداڵن و ئەوانەی دیکە بەتەمەن گەورەن.

بابهتی پهیوهندیدار
