دەیان کۆچبەر كه خهڵكی ههرێمی كوردستانیشیان تێدایه لە دەریای ناوەڕاست گیریان خواردووە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەیان کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست گیریان خواردووە، لە نێویاندا ژمارەیەک هاووڵاتیی هەرێمی کوردستان هەن.
پێنج رۆژە زیاتر لە 80 کۆچبەری نایاسایی لە دەریای ناوەڕاست و نزیک سنوورە ئاوییەکانی ئیتاڵیا گیریانخواردووە و داوای بە هاناوەچوون دەکەن.
رەنج پشدەری چالاکوانی بواری پەنابەران رایگەیاند، بەلەمێکی کۆچبەران کە 83 کۆچبەری تێدایە ماوەی پێنج رۆژە لە ئاودایە ئێوارەی ئەمرۆ لە ئاوەکانی ئیتاڵیا پەکی کەوتووە.
وتیشی، بەلەمەکە ژن و منداڵی بچوکی تێدایە و داوای فریاگوازاری بەپەلە دەکەن.
ئاژانسی کۆچبەرانی سەربەنەتەوەیەکگرتووەکانیش پێشتر ئاشکرایکردبوو، چارەگی یەکەمی ئەمساڵ 2023 بە بەراورد لەگەڵ شەش ساڵی رابردوودا زۆرترین ژمارەی مردن لە ئاوەکانی دەریای ناوەڕاست تۆمارکراوە، بە جۆرێک لە سێ مانگی یەکەم زیاتر لە 441 گیان لەدەستدانی کۆچبەران لە دەریای ناوەڕاست تۆمارکراوە.

