سەرکەوت زەکی: لە کۆنگرەی یەکێتی سێ ئەنجومەن دروست دەکرێن
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی لەسەر گۆڕانکارییەکانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی رایگەیاند کە سێ ئەنجومەن پێکدەهێنن و ژمارەی ئەندامانی مەکتەب سیاسی کەم دەکرێنەوە بۆ 10 کەس، ئەنجومەنی سەرکردایەتیش دەبنە 51 ئەندام.
سه‌ركه‌وت زه‌كی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی رێكخستنی یه‌كێتی بە میدیای فەرمی حزبەکەی راگەیاند، پیشنیار کراوە کە سێ ئەنجومەن دروست بکرێن کە پێک دێن لە ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکان، ئەنجومەنی سەرکردایەتی، هەروەها ئەنجومەنی پشتیوانی.
سەرکەوت زەکی لەسەر گۆڕانکاری لە ئەنجومەنی باڵای سیاسی وتی، "ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، كه ره‌نگه رێڕ‌ه‌وه‌كه‌ی و شێوازی كاركردنی بگۆڕدرێت و چالاكتر بێت، كه‌له كۆنگره‌دا بڕ‌یاری لێده‌درێت و دواتر ئه‌ندامه‌كانی له‌لایه‌ن سه‌رۆكه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن و بڕ‌یاری لێده‌درێت، هاوكات ره‌نگه له‌كۆنگره‌دا ناوی بگۆڕدرێت به ئه‌نجومه‌نی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی."
بەرپرسەکەی یەکێتی لەسەر دوو ئەنجومەنەکەی تریش رایگەیاند، "ئه‌نجومه‌نێكی دیكه ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تییه، كه پێكدێت له 51 هه‌ڤاڵ كه یه‌ك سه‌رۆك و 50 ئه‌ندامی ده‌بێت، هه‌روه‌ها ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ی تر ئه‌نجومه‌نی پشتیوانییه‌و راسته‌وخۆ سه‌رۆك خۆی سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، كه ڕ‌ه‌نگه 100 ئه‌ندامی هه‌بێت، ئه‌مه‌ش ئه‌نجومه‌نێكه بۆ هێنانه پێشه‌وه‌ی كادری نوێ و گه‌نجان و ژنان، كه‌ده‌بێته ناوه‌ندێك بۆ دروستكردنی سه‌ركردایه‌تی له داهاتوودا و ده‌سته‌یه‌كی كارا ده‌بێت و به‌پێی راسپارده‌كانی سه‌رۆك ئه‌ركه‌كانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن."
سەرکەوت زەکی ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەندامانی مەکتەب سیاسی کەمدەکرێنەوە بۆ 10 کەس و پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتیش هەموار دەکرێتەوە، "مه‌ركه‌زییه‌ت له‌ناو حزبه‌كه‌دا ده‌چه‌سپێت و له‌دوای كۆنگره‌وه هه‌موو بڕ‌یارێك به كۆده‌نگی ده‌بێت و یه‌كێتی ده‌بێته‌وه به یه‌كێتی خه‌ڵكانی ره‌نجده‌ر و زه‌حمه‌تكێش."

