نوسینگەی بانکی ناوەندی عێراق لە سلێمانی دەکرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

د.بڕیار رەشید، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر پشکی یەکێتی رایگەیاند نوسینگەیەکی بانکی ناوەندی عێراق لە سلێمانی دەکرێتەوە بۆ ئەوەی هاوڵاتیان سوودمەندبن لە قەرز و پیشینە جیاوازەکان. 

د.بڕیار رەشید لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا وتی، لە مانگی رابردووەوە بانکی ناوەندی رەزامەندی دەربڕیووە نوسینگەکە بکرێتەوە و جێبەجێکردنی بڕیارەکە و ئەو رێکارانەی ماوە بۆ کردنەوەی نوسینگەکە لە ئەسۆتی بەرپرسانی پارێزگای سلێمانییە. 

پەرلەمانتارەکەی عێراق لە لیژنەی ئابوری وتیشی، هاوڵاتیان لەرێی نوسینگەکەوە دەتوانن سوودمەند بن لە قەرز و پێشینەی خانوبەرە، هاوسەرگیری، قەرزی بچوک و مامناوەند کە هەموو ئەمانە لە پارێزگاکانی تری عێراق بۆ هاوڵاتیانی عێراق بەردەستە و تەنها بۆ هاوڵاتیانی هەرێم نەبێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار