وەزارەتی دارایی : سبەی چوارشەممە لەو بانکانەی موچەی فەرمانبەران دابەش دەکەن دەوام ئاسایی دەبێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، سبەی چوارشەممە لە دامودەزگا فەرمییەکان پشوی فەرمییە، بەڵام لەو بانکانەی موچەی فەرمانبەران دابەش دەکەن دەوام ئاسایی دەبێت، هەروەها پرۆسەی دابەشکردنی موچەش بەردەوام دەبێت.
وەزارەتی دارایی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٣/٩/٢٧ لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان پشووی فەرمییە، بەڵام دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە ئاسایی دەبن کە ئەرکی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانیان لە ئەستۆدایەو دابەشکردنی مووچە بە پێی خشتەی ڕاگەیەنراوی وەزارەت بەردەوام دەبێت.
ئەوەش لە کاتێکدایە فەرمانگەی میدیا و زانیاری رایگەیاند، بەبۆنەی ساڵیادی رۆژی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام، رۆژی چوارشەممە 27ـی ئەیلوولی 2023، کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی (12ربيع الأول)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان دەبێتە پشووی فەرمی.
راشیگەیاندووە، پێویستە وەزارەتەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری پابەندی خشتەی دابەشکردنی مووچە بن.
دو رۆژ لەمەوبەر وەزارەتی دارایی هەرێم خشتەی موچەی مانگی (تەمموز/7)ی بڵاوکردەوە، بەپێی خشتەکە لە رۆژی 27ی ئەیلول کە دەکاتە سبەی چوارشەممە، فەرمانبەرانی وەزارەتی دارایی، وەزارەتی ناوخۆ، بەرێوەبەرایەتی دامودەزگا نەوتییەکان و بەرێوەبەرایەتی گشتی رەگەزنامە موچە وەردەگرن.

