دەستگیرا بەسەر (11) کیلۆگرام ماددەی هۆشبەردا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كانی هه‌رێم ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، دوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی بڕی 11 كیلۆ و 650 گرام مادده‌ی هۆشبه‌ر، هێزه‌كانیان توانیویانه له شاری سلێمانی و شارۆچكه‌ی قه‌ڵادزێ پێنج تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌هۆشبه‌ره‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "دوای ده‌ستبه‌رداگرتنی بڕی 11 یانزه كیلۆ و 650 گرام له مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌جۆری كریستال له‌شاری هه‌ولێر و ته‌واوكردنی رێكاره‌یاساییه‌كان و وه‌رگرتنی بڕیاری دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباران، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچونیان ده‌ستپێكرد".
لە ڕاگەیەندراوەکەشدا هاتووە کە" توانرا (5) تۆمەتبار لە شاری سلێمانی و شارۆچکەی قەڵادزێ دەستگیربکرێن لەگەڵ بڕێکی تر لەهەمان جۆری ماددەی هۆشبەر."
ئاماژە بەوەشکراوە، تۆمەتباران پەڕوای لێکۆڵینەوەیان بۆکراوەتەوەو بەپێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەکان و کارتێکەرەئەقڵیەکان ڕووبەڕوی یاسا دەکرێنەوە.

