کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر: پێویست ناکات هاوڵاتییان پارە بە نوسینگەکان بدەن بۆ وەرگرتنی ڤیزاى ئەمەریکا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کونسوڵخانەی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێم رایدەگەیەنێت؛ داواکاری بۆ وەرگرتنی ڤیزای ئەمەریکا پرۆسەیەکی زۆر ئاسانە. دەشڵێت: پێویست ناکات هاوڵاتییان پارەیەکی زۆر بە نوسینگەکان بدەن بۆ وەرگرتنی ڤیزاى ئەمەریکا.
ئەمڕۆ سێشەممە، کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر لەبارەی وەرگرتنی ڤیزەی گەشتیاریی وڵاتەکەوە لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "یه‌كێك له‌و هه‌ڵه تێگه‌یشتنه باوانه‌ی لەباره‌ی ڤیزه هه‌یه ئه‌وه‌یه، كه پێدانی پاره به بریكار، بۆ نموونه، بریكاری نووسینگه گه‌شتیارییه‌كان، ده‌بێته هۆی به‌ده‌ستهێنانی ڤیزه‌ی ئه‌مریكا، به دڵنیایی ته‌واوه‌وه نه‌خێر".
کۆنسوڵخانەکە دەڵێت، پارەی ڤیزەی گەشتیاریی ئەمریکا 185 دۆلارە و لە هەموو جیهان هەمان نرخە و لەکاتی وەرگرتن یان رەتکردنەوەی وەرگرتنی ڤیزە پارەکە ناگەڕێندرێتەوە.
دەشڵێت، "له راستیدا پڕۆسه‌ی پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمی پێشكێشکردنی داواكاری بۆ ڤیزه هێنده ئاسانه كه پێویست ناكات كه‌سی به كرێ بۆ بگریت كه بۆت پڕبكاته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌شی زۆری ڤیزه‌ی گه‌شتیاری له رێی چاوپێكه‌وتنه‌وه ده‌بێت. ئه‌و كارمه‌نده‌ی كه چاوپێكه‌وتنه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ ده‌كات بڕیار ده‌دات له‌وه‌ی كه شیاوی وه‌رگرتنی ڤیزه‌كه‌یت، ئەوەش له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ده‌بێت".
کونسوڵخانەکە رونى کردووەتەوە کە ڤیزای گه‌شتییاری له ڕێی چاوپێكه‌وتنه‌وه ده‌بێت و كارمه‌ند‌ەکە بڕیار ده‌دات له‌وه‌ی كه داواکار شیاوی وه‌رگرتنە یان نا.
جەختیش دەکاتەوە، دەبێت داواکار بیسەلمێنێ مانه‌وه‌كه‌ی له ئه‌مەریكا كاتی ده‌بێت.
ئەمەریکا یەکێکە لەو 10 وڵاتەى کە ساڵانە زۆرترین گەشتییار روى لێدەکات، بەڵام وەرگرتنى ڤیزاى ئەو وڵاتە بۆ هاوڵاتى هەندێ وڵات بەتایبەت عێراق، پڕۆسەیەکى قورسە و زۆربەى ئەوانەى داواکارى پێشکەش دەکەن بە نەخێر وەڵام دەدرێنەوە.
