ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق: بڕیادرا هه‌موو گرێبه‌سته فه‌رمییه ناوخۆییه‌كان به دینار بن

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەنجومەنى وەزیرانى عێراق بە سەرۆکایەتى محەمەد شیاع سودانى کۆبووەوە و کۆمەڵێک بڕیارى دەکرد. بەپێى بڕیارەکان، پێویستە سەرجەم گرێبەستەکانى ناوخۆ بە دینار ئەنجام بدرێن و ئەوانەى بە دۆلار قەرزدارى بانکە حکومییەکانن دەتوانن بە دینار بیدەنەوە کە بۆ هەر دۆلارێک یەک هەزار و 320 دیناریان لەسەر هەژمار دەکرێت.
له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراقدا، سوودانی كۆمه‌ڵێك بڕیاری نوێی ده‌ركرد.
ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە دانیشتنی ئاسای خۆیدا، بە سەرپەرشتی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراقی سێ بڕیاری بۆ بەرزکردنەوەی بەھای دینار بەرامبەر بە دۆلار دەرکرد و بڕیاریدا ھەموو گرێبەستەکانی ناوخۆی عێراق بکرێنە بە دینار، جگە لەو گرێبەستانەی لە سەردەمی حکومەتی پێشوو کراوە بە دۆلار.
هه‌روه‌ها بڕیاردرا، هه‌موو ئه‌و گرێبه‌سته نێوده‌وڵه‌تییانه‌ی به دۆلاری ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ عێراق كراون، ده‌كه‌ونه ژێر چه‌تری وه‌زاره‌تی پلاندانان، ته‌نیا ئه‌و گرێبه‌ستانه نه‌بن كه هه‌ژماریان له بانكه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی عێراق بۆ كراونه‌ته‌وه و خشته‌یه‌ك له‌سه‌ریان ئاماده ده‌كرێت و ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و بانكی ناوه‌ندی ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پلاندانان زۆرترین بڕی دۆلاری مانگانه‌ی پێویست دیاری بكات، كه ده‌بێت بانكی ناوه‌ندی دابینی بكات و بۆ هه‌ر دۆلارێكیش به به‌های 1320 دینار دیاری ده‌كرێت و ده‌خرێته سه‌ر حیسابی وه‌زاره‌تی دارایی، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی بڕی پێویست بۆ ئه‌و گرێبه‌ستانه.
ئەنجومەنی وەزیران بە بڕیارێک بانکە حکومییەکانی پابەندکرد، کە بە نرخی رەسمی دۆلار قەرز بدەنە ھاوڵاتییان و ھەر بە ھەمان نرخیش قەرزی دۆلار لە ھاوڵاتییان وەربگرنەوە .
..
