نێچیرڤان بارزانی: هێز و مانه‌وه‌ی هه‌مومان له‌یه‌كڕیزیدایه‌ و پێچه‌وانه‌كه‌شی لاوازبونی هه‌رێمی كوردستانه‌

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان  لە میانه‌ی وتارێكدا له‌ كۆنگرەی پێنجه‌می یه‌كێتی رایگه‌یاند، هیوادارم كۆنگره‌ی یه‌كێتی بۆ دۆخی سیاسی هه‌رێم و عێراق ئه‌نجامی باش و ئه‌رێنی هه‌بێت، هه‌ر لێره‌وه‌ به‌وپه‌ڕی رێز و شكۆوه‌ خوالێخۆشبو سه‌رۆك مامجه‌لال به‌بیر ده‌هێنینه‌وه‌، گیانی شاد و یادی هه‌میشه‌ به‌خێربێت".

وتیشی، "یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان یادگاری مامجه‌لاله‌ و ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مان بیر و ئاڕاسته‌ی كاركردنی مامجه‌لال بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی به‌رده‌وام بێت".

نێچیرڤان بارزانی باسی لە تەبایی نێوان لایەنە سیاسییەکانیش کرد و گوتی، "هێز و مانەوەی هەموومان لە تەبایی و یەکڕییدایە، پێچەوانەکەیشی زیانی بۆ هەرێمی کوردستان هەیە."

لە درێژەی وتارەکەیدا ڕایگەیاند، "هێز و مانه‌وه‌ی هه‌مومان له‌یه‌كڕیزیدایه‌ و پێچه‌وانه‌كه‌شی لاوازبونی هه‌رێمی كوردستانه‌، دۆخی هه‌رێم ئه‌وه‌ ده‌خوازێت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان هه‌رچی ناكۆكیان هه‌یه‌ به‌لاوه‌ی بنین بۆ تێپەڕاندنی هەموو سەختییەکان و بۆ تێپەڕاندنی کێشەکان بۆ چارەسەرکردنیان و پاراستنی دەستکەوت و مافە دەستورییەکانی هەرێم تاکە ڕێگە لەبەردەمماندا بەردەوامی و درێژەدانە بە هاوکاری و یەکتر قبوڵ کردن هاوبەشی و کاری پێکەوەیی لایەنە سیاسییەکان و پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستانە لێرە و لە بەغدا"

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستانیشه‌وه‌، سه‌رۆكی هه‌رێم وتی، "پێویستە هه‌مو لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان كاربكه‌ن بۆئه‌وه‌ی شوباتی داهاتو ده‌نگدانێكی سه‌ركه‌وتو بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، هه‌روه‌ها ئه‌ركی پارتی و یه‌كێتیه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كار بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن".

سەرۆکی هەرێمی کوردستان جەختی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردەوە و وتی، "هەرێمی کوردستان دەیەوێت سەرجەم کێشەکانی لەگەڵ عێراق بەپێی دەستوور چارەسەر بکات.. نابێت بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان بکرێتە بارمتەی سیاسی."

 

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار