بریندارێکی تری روداوەکەی حەمدانیە لە دهۆک گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەریوبەری نەخۆشخانەی سوتاووی شاری دهۆک رایگەیاند کەسێکی تر کە برینداربوو لە روداوەکەی حەمدانییە لە دهۆک گیانی لەدەستدا و دۆخی تەندروستی بریندارەکانی تریش جێگیر نییە.

د.شیرین ئەنوەر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی سووتاووی لەشاری دهۆک بە هاوڵاتی راگەیاند،" بریندارێکی تری روداوەکەی حەمدانیە لە شاری دهۆک گیانی لەدەستدا کەژنێک بوو تەمەنی 55 ساڵ بۆ بەناوی (نادیرا)."

د. شیرین ئەنوەری وتیشی،  "ئەوانەی تا ئێستا لەدهۆک گیانیان لەدەستداوە ژمارەیان گەیشتە 3 کەس."

بەپێی وتەی بەرێوبەری نەخۆشخانەی سوتاووی شاری دهۆک، تا ئێستا 20 بریندار لەحەمدانیەوە گواستراونەتەوە بۆ دهۆک کە لەرێگا دا یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوانەشی ماون دۆخی تەندروستییان جێگیر نییە. 

پێشتریش سامان بەرزنجی وەیزیری تەندروستی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، دوو برینداری رووداوەکەی حەمدانییە لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە کە یەکێکیان لە شاری دهۆک بووە و ئەوی تریش لە هەولێر بووە. 

شەوی رابردوو ئاگرێکی گەورە لە قەزای حەمدانییەی عێراق لە ئاهەنگێکی بووک گواستنەوە کەوتەوە و دەیەها کەس گیانیان لەدەستدا و چەندین برینداریش گواسترانەوە بۆ دهۆک و هەولێر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار