هاوڵاتییەک لە هێرشێکی فرۆکەی تورکیا لە رانیە گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرەبەیانی ئەمڕۆ فرۆکەی جەنگییەکانی تورکیا سنوری قەزای پشدەریان بۆردومانکرد و بەهۆیەوە هاوڵاتییەکی مەدەنی گیانی لەدەستدا و هاوڵاتییەکی تریش برینداربوو.
دژەتیرۆری کوردستان-پارتی لەسەر هێرشەکە رایگەیاند، ئهمڕۆ سوپای توركیا دوو هێرشی ئاسمانی له رێگهی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانهوه كردوهته سهر بناری قەندیل و هێرشهكه بۆ سەر بارەگایەک و ئۆتۆمبێلێکی گهریلاكانی پهكهكه بووە، بەڵام رێکخراوی CPT دەڵیت دوو هاوڵاتی بوونەتە قوربانی.
رێکخراوەکە ئاماژە بەوە دەکات، "کاتژمێر ١٠:٤٠ خولەکی سەر لە بەیانی ئەمڕۆ، ‘ئەستی محەمەد’ی تەمەن 55 ساڵ و دانیشتووی گوندی بۆکریسکان لە قەزای پشدەر، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر گوندەکەیان شەهید بوو. هەر لە هەمان بۆردووماندا، هاوڵاتییەکی تری مەدەنی بە ناوی ‘میرزا ئیبراهیم’ کە تەمەنی 60 ساڵە، برینداربوو."
رێکخراوی CPT باس لەوەش دەکات لەسەرەتای ساڵی 2023وە تاوەکو ئێستا نۆ هاوڵاتی مەدەنی بەهۆی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستاندا شەهیدبوون و شەش هاوڵاتی تری مەدەنیش برینداربوون.
