بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکی یەکێتی هەڵبژێردرایەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میدیای فەرمی یەکێتی رایگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ بەکۆی دەنگی ئەندامانی کۆنگرەی پێنجەمی یەکێتی، بافڵ تاڵەبانی بە سەرۆکی حزبەکە هەڵبژێردرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ کارەکانی کۆنگرەی یەکێتی بە هەڵبژاردنی بافڵ تالەبانی وەک سەرۆک و دەستنیشانکردنی کۆسرەت رەسول عەلی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد وەک سیمبوولی باڵای یەکێتی کۆتایی هات.
کۆنگرەی یەکێتی دوو رۆژی دیکەی ماوە کە تێیدا 600 ئەندام بەشداری دەکەن. بڕیارە لە کۆنگرەدا پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەکە هەموار بکرێتەوە و ژمارەی ئەندامانی سەرکردایەتی لە 121 ئەندامەوە بۆ 51 ئەندام کەمبکرێتەوە و ژمارەی ئەندامانی مەکتەب سیاسیش کەم بکرێتەوە بۆ دە ئەندام.

بابهتی پهیوهندیدار