مدیایەکی بەریتانی: بەمزوانە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێناکاتەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
مدیایەکی بەریتانی رایگەیاند، دەستپیکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان بەمزوانە نابێت و کیشەی دارایی بوونی هەیە بەپێچەوانەی ئەوەی کە بەرپرسانی عێراق و تورکیا دەیڵێن کە کیشەی تەنکنیکی بوونی هەیە، دەشڵێت تورکیا بە قەرز پارەی داوە بە هەرێمی کوردستان و ئێستا ئەو پارەیەی دەوێتەوە.
پێگەی ئارگسی بەریتانی لە راپۆرتێکیدا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای عێراقییەوە رایگەیاند، هەناردەی نەوتی هەرێم بەمزوانە دەستپێناکاتەوە چونکە تورکیا ناتوانێت ئەو پارەیە بدات کە لەسەریەتی و دادگای ژوری بازرگانی نێودەولەتی لە پاریس بەسەریدا سەپاندووە بۆیە کێشەکە کیشەیەکی لۆجستی نییە و بابەتەکە "ئاڵۆزە."
لە مانگی ئازاری ئەمساڵ ژوری بازرگانی نێوددەوڵەتی لە پاریس بڕیاریدا کە دەبێت ئەنقەرە یەک ملیار و 900 ملیۆن دۆلار وەک قەرەبوو بداتە بەغدا بەهۆی ئەوەی لەنێوان 2014-2018 بەنایاسایی بازرگانی بە نەوتی هەرێمی کوردستانەوە کردووە و پێشێلی گرێبەستەکەی لەگەڵ عێراق کردووە.
هەرچەندە لایەنی عێراقی و تورکی باس لەوە دەکەن کە بۆری نەوتی جەیهان کێشەی تەکنیکی هەیە و بەمزوانە چارەسەر دەبێت، بەڵام سەرچاوەکە دەڵیت "کێشەکە داراییە چونکە تورکیا ناتوانێت ئەو پارەیە بدات."
لە هەفتەی رابردوو ئالپئەرسەلان بایرەکتار، وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، بۆریی نەوتی کەرکوک-جەیهان ئامادەیە دوای چاککردنەوەی هەڵە تەکنیکییەکان بەهۆی زیان لێکەوتنی بەهۆی بومەلەرزەوە.
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، یەکێتی تر لە کیشەکان ئەوەیە پێشتر "تورکەکان برێک پارەیان بە قەرز داوە بە کوردەکان بۆ ئەوەی تورکیا بەشێک لە پشکی هەناردەی نەوتی دەست بکەوێت لە رێی بۆری نەوتی عێراق-تورکیا، بەڵام ئێستا تورکیا ئەو پارەیەی دەوێتەوە."
بەپێی وتەی بەرپرسانی حکومەتی هەرێم، زیانی وەستانی هەناردەی نەوتی هەرێم تا ئێستا شەش ملیار دۆلارە.
