بەغدا 200 ملیار دیناری دیکەی بۆ حکومەتی هەرێم نارد
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند بەغدا 200 ملیار دیناری دیکەی خستە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان.
لە راگەیاندراوێکدا فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، "ئەمڕۆ پێنجشەممە 200 ملیار دیناری دیکە لەلایەن بانکی بازرگانی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
لەئێستادا حکومەتی هەرێم تەواوی ئەو 700 ملیار دینارەی لەبەردەستدایە کە لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەری رێککەوت بۆ ماوەی سێ مانگ. ناردنی 700 ملیار دینار بۆ ماوەی دوو مانگی تر بەردەوام دەبێت.
بابهتی پهیوهندیدار
