له كۆگایه‌كی سه‌ربازی نزیك هه‌ولێر ته‌قینه‌وه‌یه‌ك رویدا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی تەقینەوە لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی فەرماندەیی سپیلک سێ پێشمەرگە برینداربون.
ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، 28ـی ئەیلوولی 2023، لەکاتی خاوێنکردنەوەی کۆگەیەکی تەقەمەنی لەنێو بارەگای فەرماندەیی سپیلک گولـلە تۆپێک تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ پیشمەرگە برینداربوون.
رووداوەکە کاتژمێر 5:40ی ئێوارەی ئەمڕۆ روویداوەو بەهۆی تەقینەوەکەوە سێ پێشمەرگە برینداربونە و لە ئێستادا گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی خەلیفان و چارەسەری پێویست وەردەگرن.
بە گوێرەی زانیارییەکان له‌كاتی ته‌قینه‌وه‌ی گوللـه هاوه‌نه‌كه ده‌نگێكی گه‌وره بیستراوه و ژماره‌یه‌ك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی دیكه‌ش ته‌قیونه‌ته‌وه.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار
