روونکردنەوەی پۆلیسی هەولێر لەبارەی ئەو پۆلیسەی 'پەلاماری'گەنجێکی دا
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند كه له‌سه‌ر رووداوی هێرشكردنه سه‌ر گه‌نجه‌كه، ئه‌فسه‌رێك و پۆلیسێك ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و رووبه‌ڕووی لێكۆڵینه‌وه ده‌كرێنه‌وه.
پۆلیسی هەولێر لەبارەی هێرشکردنە سەر مێرمنداڵێک لەلایەن پۆلیسێکەوە لە رۆژی مەولوود، رایدەگەیێنێت، لە بەرامبەر ئەو "رەفتارە نابەجێیە" ئەفسەرێک و ئەو پۆلیسە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە دەستبەسەرکراون و لیژنەى لێکۆڵینەوەیان لە سەر پێکهێنراوە و بەپێى یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
لە ڕاگەیەندراوەکەی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر هاتووه "سه‌باره‌ت به‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی بڵاوكراوه‌ته‌وه له باره‌ی ئه‌و پۆلیسه‌ی له رێوره‌سمی یادی له دایكبوونی پێغه‌مبه‌ری ئیسلام پێشه‌وای مرۆڤایه‌تی و فه‌خری كائینات حه‌زره‌تی محه‌مه‌دولمسته‌فا (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) له سه‌ر قه‌ڵای هه‌ولێر به شێوه‌یه‌كی ناشایسته مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ گه‌نجێك ده‌كات و په‌لاماری ده‌دات، به‌پێویستی ده‌زانیین بۆ هه‌موو لایه‌كی روونبكه‌ینه‌وه كه له كاتێكدا كه ژماره‌یه‌كی زۆری هاوڵاتییانی شاری هه‌ولێری پایته‌خت به چالاكی و شێوازی جیاواز له‌و رۆژه پیرۆزه‌دا خۆشه‌ویستی خۆیان بۆ پێغه‌مبه‌ری ئیسلام ده‌رده‌بڕی له نێو سه‌نته‌ری شار، له هه‌مانكاتدا كۆمه‌ڵێك گه‌نج له سه‌ر قه‌ڵاتی هه‌ولێر به ئه‌نجامدانی چه‌ند كردار و ره‌فتارێكی ناشایسته هاوڵاتیانیان ناڕه‌حه‌ت و بێزاركردبوو".
پۆلیس ده‌ڵێت: "بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و بارودۆخه و ئیجرائات وه‌رگرتن له‌گه‌ڵ ئه‌و گه‌نجانه، پۆلیس ره‌وانه‌ی شوێنه‌كه كران" ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "به‌ڵام به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن یه‌كێك له پۆلیسه‌كان به‌شێوازێكی ناشایسته په‌لاماری یه‌كێك له گه‌نجه‌كان درا".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ئاشكرایكردووه كه "له به‌رامبه‌ر ئه‌و ره‌فتاره نابه‌جێیه ئه‌فسه‌رێك و ئه‌و پۆلیسه له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر پێكهێنراوه و به‌پێی یاسا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت".
راشیگه‌یاندووه كه "هاوڵاتییان و هاوشاریانی خۆشه‌ویستی شاره‌كه‌مان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه هیچ كه‌سێك له سه‌رووی یاساوه نییه".
