هۆڵەندا سەربازی زیاتر رەوانەی عێراق دەکات

2 ساڵ لەمەوپێش



حکومەتی هۆڵەندا رایگەیاند 120 سەربازی دیکە و سێ هەلیکۆپتەری چینووک رەوانەی عێراق دەکات. 

حکومەتی هۆڵەندا لە بەیاننامایەکدا بڵاویکردەوە کە 120 سەرباز و سێ هەلیکۆپتەری چینووک دەنێرێت بۆ عێراق لە چوارچێوەی ئەرکی هاوپەیمانی ناتۆ بۆ عێراق. 

ئەمە لەکاتێکدایە کە لە مانگی تەمووزدا هۆڵەندا رایگەیاند 145 سەرباز لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەنێرێت بۆ عیراق. 

هۆڵەندا ئەندامێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشە کە لە ساڵی 2014 بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش دامەزرا و حکومەتی وڵاتەکە لە رێگەی ناردنی سەرباز و راوێژکاری سەربازییەوە یارمەتی هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراقی لە رووبەڕووبوونەوەی داعش دا، ئەمە جگەلەوەی لە پڕۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەش رۆڵێکی کارای هەیە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار