مامۆستایانی نارازی وردەکاری سەردانەکەیان بۆ بەغدا لەسەر یەکلاکردنەوەی موچە دەخەنەڕوو

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازی رایگەیاند لەگەڵ ئه‌ندامانی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق كۆبونه‌ته‌وه و هەوڵ دەدەن موچەی مامۆستایانی هەرێم بخەنەسەر سەر بەغدا و 200 هەزار واژۆی پێویستە.
لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا دەستەکە باسی لەوە کرد لە سەردانەکەیاندا بۆ بەغدا لە رۆژی سێشەممە 26ی ئەیلولی 2023، لەگەڵ قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق و ئەندامانی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق کۆبونەوەتەوە و داواكاری دامه‌زراندنی وانه‌بێژان، یه‌كخستنی سیستمی موچه له زاخۆوه تا به‌سره و گرفتی مامۆستایانی خوێندنی كوردی له كه‌ركوك، هه‌روه‌ها خواستی موچه‌خۆران له دابه‌شكردنی راسته‌وخۆی موچه‌كانیان بە به‌غداوه به‌كارتی بانكی باسكران و داوای چاره‌سه‌ری كێشه‌كانیان كردووە.
لە بەیاننامەکەی دەستەی داکۆکی لە مامۆستایان کە لەلایەن دڵشاد میرانییەوە خوێندرایەوە باس لەوەش کراوە کە قه‌یس خه‌زعه‌لی "به‌ڵێنیدا چیتر رێگه‌ناده‌ن موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دوابكه‌وێت... و ده‌بێته زمانحاڵ و به‌رگریكاری فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان."
هەر لە کۆنگرەکە رۆژنامەوانییەکەدا دڵشاد میرانی رایگەیاند تا ئێستا 60 هەزار ئیمزا کۆکراوەتەوە و ئەگەر ببێتە 200 هەزار ئیمزا ئەوا لەماوەی 15 رۆژدا بەشێوەیەکی یاسایی کار دەکرێت بۆ ئەوەی موچەی مامۆستایانی هەرێم بخرێتە سەر بەغدا.
