بڕگەی دەنگدان لەسەر بەپارێزگابوونی هەڵەبجە لە پەرلەمانی عێراق لابرا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

لە کارنامەی دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق بڕگەی دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە هەڵگیرا و بۆ کاتێکی نادیار دواخرا. 

شێروان دووبەردانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، بریادرا بڕگەی دەنگدان لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان لاببرێت، ئەویش دوای گفتوگۆی سەرۆکی فراکسیۆنە کوردییەکان و دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکرد کە هێشتا دیار نییە کەی بڕگەکە دەخرێتەوە دەنگدان و بۆ کاتێکی نادیار دواخراوە. 

بەپێی زانیارییەکان، لابردنی ئەو بڕگەیە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە بەشیکی فراکسیۆنە شیعە و سوننەکان تەنها بە مەرج دەیانەوێت دەنگ بدەن بە پرۆژەیاساکە 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار