چەند هاوڵاتییەکی سلێمانی: بەڵێندەرێکی عەرەب زیاتر لە ملیارێک دیناری خواردووین

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کۆمەڵێک هاوڵاتیانی شاری سلێمانی سکاڵایان لەسەر بەڵێندەرێکی عەرەب تۆمارکردووە کە بەناوی خانوو دروستکردنەوە پارەی هاوڵاتیانیان بردووە و خۆیان دەڵێن کە مەزندە دەکەن زیاتر لە یەک ملیار دیناری بردبێت.
لە بەیاننامەیەکدا کۆمەڵێک هاوڵاتی شاری سلێمانی دەڵێن، ئەو کەسەی پارەکەی بردووە ناوی فەواز فەرحانە و لە ئێستادا ئاسایشی سلێمانی دەستگیریکردووە، داواش دەکەن حکومەتی هەرێم بەهانایاناەوە بچێت و "نەهێڵێت ئەم بەڵێندەرە لە سلێمانی هەڵبێت هەتا ماف و پارەکانمان بۆ دەگەڕێنێتەوە."
دەقی بەیاننامەکە:
بۆ ڕای گشتی کوردستان و بەرپرسانی حکومەتی هەرێم،
بەڵێندەرێکی عەرەب بەناوی فەواز فەرحان مونسی (ناسراو بە ئەبو مستەفا) کە ئێستا لە لایەن ئاسایشی سلێمانییەوە دەستگیرکراوە، پارەی ئێمەو دەیان هاوڵاتی تری دانیشتووی سلێمانی خواردووە، لە ئێستادا زۆربەمان سکاڵامان لەسەر تۆمارکردووە لەبەر ئەوەی پارەیەکی زۆری لێوەرگرتووین تا خانوومان بۆ دروست بکات، یان خانوومان بۆ نۆژەن بکاتەوە. بەڵام نە خانوەکەی بۆ دروست کردووین و نە پارەکەشمان بۆ دەگەڕێنێتەوە.
وا مەزەندە دەکرێت ئەبومستەفا بە بەهای زیاتر لە یەک ملیار دینار (هەزار ملیۆن) پارەی خەڵکی سلێمانی خواردبێت بەم جۆرە، بەشێکی کەمی ئیشی خانوەکانی کردووە، کە زۆربەی هەر بنچینەکەی بۆ دروستکردوون، جێی هێشتووە.
ئەبو مستەفا، جگە لەوەی پارەی خانوەکانی خواردووە، هاوکات ئەو کرێکارو کاسبکارانەش کە هێناویەتی بۆ ئەوەی بەشێکی ئیشەکانیان پێ بکات، بە قەرز هێناونی و پارەی بە کەسیان نەداوە. ئەندازایار وکرێکارو نەخشەسازی بیناو شارەزای بواری کارەبایی و بۆڕی ئاوی هێناوەو کاری پێکردوون بە قەرز، هێشتا پارەی هیچیانی نەداوە بەگوێرەی وتەی ئەو کەسانەیان کە سکاڵایان تۆمارکردووە لە سەری.
هاوکات چیمەنتۆو شیش و لم و بلۆک هەموو کەرەستەکانی تری بیناسازی بە قەرز لە سلێمانی کڕیوە و پارەی نەداوە، لە ئێستادا دەیان کەس سکاڵایان لەسەر تۆمار کردووە و داوای پارەی کەرەستەکانیان دەکەن.
ئێمە کە ناوو ژمارە تەلەفۆنمان لە خوارەوە هاتووە، داوا لەحکومەتی هەرێم دەکەین بەهانامانەوە بێت و یاسا سەروەربکات لەم کەیسەدا و نەهێڵێت ئەم بەڵێندەرە لە سلێمانی هەڵبێت هەتا ماف و پارەکانمان بۆ دەگەڕێنێتەوە.
لای خوارەوە ناوو ژمارە تەلەفۆنی هەندێک لەو کەسانەی کە سکاڵایان لەسەر ئەبو مستەفا هەیە لە سەر ئەوەی کە پارەی خواردوون.
مامۆستا دارا، خاوەنی خانوو : ٠٧٧٥٨٤٩٠٩٠٤
کاک سیروان، خاوەنی خانوو: ٠٧٧٠١٩٤٧٠٠٧
کاک کاوە، خاوەنی خانوو: ٠٧٧٣٥٩٩٩٥٨٤
کاک هەڵۆ خاوەنی خانوو: ٠٧٧٠١٤٢٣٤٨٩
محەمد، خاوەنی خانوو: ٠٧٧٠١٣٠٣١٠٥
کاک بەهادین، خاوەنی خانوو: ٠٧٧١٩٧١٣٠٢٨
کاک بەختیار، خاوەنی خانوو: ٠٧٧٠١٢٥٢٥٣٥
کاک کارزان، خاوەنی خانوو: ٠٧٧٠١٥٤٦٧٥٦
کاک کاروان، ئەندازیاری سەرپەرشتیاری خانوو: ٠٧٧٠٧٧٠١١٢٦
کاک ئەحمەد، خاوەن کۆمپانیای کۆنکرێتی ئامادە: ٠٧٥٠١٥٠٨٨٨٨
سوارە، وەستای دیکۆری بیناسازی: ٠٧٧٣٢٦٤٣٢١٢
کاک عوسمان عەبدولله، وەستای بەننا: ٠٧٧٠٩٤٠٠٣٥٧
کاک عیماد، دارتاشی بیناسازی: ٠٧٥١٧٥٨٥٥٣٧
کاک ئازاد، وەستای دامەزراندنی بۆڕی و سیستەمی ئاوەڕۆ: ٠٧٧٠١٤٣٩٦٥٨

