کۆنگرەی یەکێتی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکرد؛ شێخ جەعفەر پۆستی سەرۆکی پێدرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
میدیای یەکێتی بڵاویکردەوە کە پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی بەتەواوی پەسەندکرا و جەعفەر شێخ مستەفاش بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندییە سیاسییەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەڵبژێردرا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 1ی تشرینی یەکەمی 2023، لە پێنجەمین رۆژی کۆنگرەی یەکێتی پەیڕەوی ناوخۆی حیزبەکە بەتەواوی پەسەندکرا کە پێکهاتووە لە 68 ماددە.
هاوکات میدیای یەکێتی ئەوەشی خستووەتەڕوو، جەعفەر شێخ مستەفا بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای پاراستنی بەرژوەندییە سیاسییەکانی یەکێتی هەڵبژێردراوە.

بابهتی پهیوهندیدار
