لە سنوورى عەفرین سێ هاوڵاتیی لەلایەن تورکیاوە ڕفێندران
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژمارەیەک چەکداری تورک، کە خۆیان وەک پۆلیسى مەدەنى ناساندووە ئەمڕۆ سێ هاوڵاتییان لە گوندی میرکان-ی سەر بە ناوچەی مابەتا لە سنوورى کانتۆنی عەفرین ڕفاندووە و لە ئێستاشدا ئەو کەسانە یۆ شوێنێکى نادیار گواستراونەتەوە.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا لە ڕاگەیاندراوێکدا بڵاوى کردەوە، چەند چەکدارێکی تورکە خۆیان وەک پۆلیسى مەدەنیی ناساندووە ئەمڕۆ سێ هاوڵاتییان لە گوندی میرکان-ی سەر بە ناوچەی مابەتا لە سنوورى کانتۆنی عەفرین ڕفاندووە.
لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیاندراوەکەى ڕێکخراوی مافی مرۆڤی عەفرین-سووریا ئەوە خراوەتە ڕوو، لە ئێستاشدا ئەو کەسانەى دەستگیرکراون یۆ شوێنێکى نادیار گواستراونەتەوە.
باس لەوەش کراوە، ئەو هاوڵاتیانەى رفێندراون بریتین لە فەھیمە ئەحمەد تاهیر تەمەن ٢٥ ساڵ، محەمەد ئەحمەد مستەفا حاجی تەمەن ٤٠ ساڵ و عەبدۆعیزەت تەمەن ٣٠ ساڵ.

