نێچیرڤان بارزانی: هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى هه‌ميشه‌ ئاماده‌ى چاره‌سه‌رييه لەگەڵ عێراق

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

نیچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە دیدارێکیدا لەگەڵ راوێژکاری سەرۆکی فەرەنسا رایگەیاند، "هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى، هه‌ميشه‌ ئاماده‌ى چاره‌سه‌رييه" لەگەڵ عێراق.

شه‌وى چوارشه‌ممه‌ 4ی تشرینی یەکەمی 2023، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌ پاتریک دورێل ڕاوێژکاری سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا کرد و لە کۆبۆنەوەکەیاندا باسیان لە پەیوەندییەکانی فەرەنسا لەگەڵ عێراق و هەرێمی کوردستان کرد. 

لە راگەیاندراوی سەرۆکایەتی هەرێم هاتووە کە هه‌ردوولا  "ئاماژه‌يان به‌ ڕۆڵ و به‌شداريى كاراى فه‌ره‌نسا له‌ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعشدا كرد، هه‌روه‌ها له‌سه‌ر بايه‌خ و پێويستيى پشتگيريى فه‌ره‌نسا له‌ عێراق له‌م قۆناغه‌دا، هاوڕا بوون."

هەروەها باس لەوەش کراوە، "هه‌ردوولا داكۆكييان له‌ گرنگيى ته‌بايى و يه‌كڕيزيى لايه‌نه‌ سياسييه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان و يه‌كده‌نگى و يه‌كهه‌ڵوێستييان له‌ به‌غدا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها باسيان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان كرد."

نێچیرڤان بارزانی لە کۆبونەوەکەدا سوپاسی رۆلی ئیمانیۆل ماکرۆنی کردووە لەگەڵ پشتگیری فەرەنسا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، راشیگەیاندووە کە "هه‌رێمى كوردستان به‌پێى ده‌ستوور و سيستمى فيدراڵى، هه‌ميشه‌ ئاماده‌ى چاره‌سه‌رييه" لە کێشەکانیدا لەگەڵ بەغدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار