دەرماڵەی 9 مانگی خوێندکارانی زانکۆی دهۆک خەرج نەکراوە؛ بەرپرسێکی زانکۆکە دەڵێت: "نازانین کەی خەرج دەکرێت"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەپرسی دارایی زانکۆی دهۆک بە هاوڵاتی راگەیاند، داوای خەرجکردنی دەرماڵەی نۆ مانگی خوێندکارانی زانکۆی دهۆکیان لە حکومەتی هەرێم کردووە، بەڵام تا ئێستا پارەیان بۆ رەوانە نەکراوە، دەشلێت، "نازانین کەی خەرج دەکرێت."

نەناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە سیولە لە بانکەکاندا نییە. لەم بارەیەوە مەروان فندی، بەرپرسی دارایی زانکۆی دهۆک بە هاوڵات وت، "ئێمە داوای خەرجکردنی دەرماڵەی خوێندنکارانی زانکۆی دهۆکمان کردوه بەڵام تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەک بە ئێمە نەدراوە تا دابەش بکەین، هەر لەمانگی ئەیلولی 2022 تا مانگی 5ی ئەمساڵ کە دەکاتە 9 مانگ کە بڕیارە پارە بۆ خوێندنکاران خەرجبکرێت بەڵام تا ئێستا پارەی یەک مانگیش نەهاتووە."

مەروان فندی دەشڵێت، "ژمارەی خوێندنکارانی زانکۆی دهۆک نزیکەی 16هەزارن، هەموو لیستەکانمان ئامادەن و بەفەرمی داوامان لە بانکەکان کردووە پارە بۆمان خەرج بکەن بەڵام تا ئێستا هیچ دیارنیە، ئێمەش نازانین کەی پارە بۆمان دێت تا دابەشی بکەین بەسەر خوێندنکاران."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار