تورکیا دەیەوێت ماوەی مانەوەی سوپاکەی لە عێراق و سوریا درێژبکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكایه‌تی توركیا یاداشتێكی پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی توركیا كرد و داوای درێژكردنه‌وه‌ی كاره‌كان و مانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له هه‌ردو وڵاتی سوریا و عێراق كرد، بۆ ماوه‌ی دو ساڵی دیكه.
میدیا جیهانییەکان بڵاویانکردەوە، ئەردۆغان یاداشتێکی ئاڕاستەی پەرلەمان کردوە و تێیدا داوایکردوە ئەرکی سوپای وڵاتەکەی لە سوریا و عێراق بۆ دوو ساڵی دیکە درێژبکرێتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دوای گەیشتنی یاداشتەکە بە پەرلەمان لە چەند ڕۆژی داهاتودا و بە ئەگەرێکی زۆرەوە لە ڕۆژی سێشممەی داهاتوو تاوتوێدەکرێت و بە گشتی ساڵێك درێژدەکرێتەوە.
ئەوەش لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ وەزارەتی بەرگری تورکیا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ڕایگه‌یاندوه، "بژارده‌ی ئۆپه‌راسیۆنی زه‌مینی سه‌ربازی نوێی توركیا له باكوری عێراق (هه‌رێمی كوردستان) له‌نێو ئه‌و بژاردانه‌یه كه پێشنیاركراون و هه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه تاكه بژارده نییه."
بە گوێرەی ئاژانسەکان به‌رپرسانی توركیا ده‌ڵێن "هه‌ر لایه‌نێكی سێیه‌م ده‌بێت دوربكه‌وێته‌وه له شوێنه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) هه‌مو لایه‌نه سێیه‌مه‌كان ده‌گرێته‌وه و ته‌نها به لایه‌نێكی دیاریكراوه‌وه سنوردار نییه."
زانیاری زیاتر لەم ڕاپۆرتەی ڕۆژنامەی هاوڵاتی وەربگرە:
