ئه‌مه‌ریكا خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیای له سووریا راگه‌یاند

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌رپرسێكی ئه‌مریكی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، سوپای ئه‌مریكا فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانی توركیای له حه‌سه‌كه له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا (رۆژئاوای كوردستان) خستۆته‌خواره‌وه كه زۆر نزیك بوه‌ته‌وه له باره‌گاكانیان.
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه كه نه‌یویستوه ناوی ئاشكرا بكرێت به ئاژانسی ئه‌سۆشێتد پرێسی رایگه‌یاندوه، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی خراوه‌ته خواره‌وه زۆر نزیك بوه‌ته‌وه له باره‌گای فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له حه‌سه‌كه.
ئه‌و لێدوانه‌ی ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه دوای ئه‌وه هات كه دوێنێ چوارشه‌ممه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر عێراق و سوریا چڕكرانه‌وه، به‌ئامانجی هێرشكردنه سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) له‌ناوچه سنوریه‌كانی عێراق و شه‌ڕڤانانی هه‌سه‌ده له رۆژئاڤای كوردستان.
هاوكات هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له راگه‌یاندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، هێزه‌كانی توركیا ژماره‌یه‌ك هێرشیان بۆ سه‌ر ناوچه‌كانیان له باكووری سووریا ده‌ستپێكردووه.
هه‌سه‌ده له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه، توركیا به زیاتر له 15 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ئاسمانی باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریای به‌زاندووه و ژماره‌یه‌ك بنكه و ژێرخان و دامه‌زراوه‌ی خزمه‌تگوزاری و وێستگه‌كانی نه‌وت و سووته‌مه‌نی به‌ئامانج گرتووه و له ئه‌نجامدا گیانله‌ده‌ستدان و برینداری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، كه به‌شێكیان هاووڵاتین.
