تورکیا هێرشی چڕى بۆسەر رۆژئاواى کوردستان دەستپێکردەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

گروپە چەکدارەکانى تورکیا گوندەکانى سنورى تەل تەمر و شیڕاوا بە چەکى قورس بۆردومان دەکەن و تائێستا زیانەکان نەزانراون.

لە بەیانى ئەمڕۆوە، سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانى سەر بە تورکیا گوندەکانی تەویلە و کۆزلیە لە لادێی ڕۆژئاوای ناوچەی تەل تەمر و گوندی شێخ عەلی لە باکووری ناوچەکە بە تۆپخانە و چەکی قورس تۆپباران دەکەن.

 هێرشەکان چەند ناوچەیەکی دیکەشی گرتەوە ، گوندەکانی شیراوا بە تۆپباران و چەکی قورس بۆردومان دەکەن کە گوندی زیارە و نزیک گوندی دێر جەمالە.

هاوکات هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە باکوور و رۆژهەڵاتی سووریا رایدەگەیێنێت، بەهۆی هێرشەکانی دوێنیی تورکیا بۆ سەر ناوچەکانی بەڕێوبەریێتی خۆسەری 11 کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.

دەشڵێت ژمارەی ئەو شوێنانەی کراونەتە ئامانج 21 پێگە و شوێن بوون، لەنێویاندا 10یان ژێرخان بوون، هەشتیشیان شوێنی نیشتەجێبوون بوون، سێ شوێنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆش کراونەتە ئامانج.

بەپێی ئامارەکانی ئاسایش لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا 21 شوێن کراونەتە ئامانج، 11 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە پێنجیان سڤیل بوونە و شەشیان ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆن، هەروەها 10 کەسیش برینداربوون کە 8 یان سڤیل و دوویان ئەندامی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆن.

سەبارەت بە هێرشەکانی ئەمڕۆ هەینیش بە گوێرەی میدیاکانی تورکیا  بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی، 6ـی تشرینی یەکەمی 2023 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا، کە لە بنکەی سەربازی ئامەد فڕیون، جارێکی دیکە چەند ناوچەیەکی رۆژئاوای کوردستانیان بۆردومان کردووە و دووکەڵی بۆردوومانەکە لە ئاسمانی پارێزگای مێردینی باکووری کوردستانەوە بینراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار