د. جه‌مال کوچەر : حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵی گه‌یشتونه‌ته "بنبه‌ست"

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
د. جه‌مال کوچەر، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، له‌باره‌ی كێشه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم و فیدڕاڵی گه‌یشتونه‌ته "بنبه‌ست".
د. جه‌مال کوچەر له په‌یامێكی ڤیدیۆیدا له‌باره‌ی دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، "به‌غدا پاره‌ی سێ مانگی موچه وه‌كو قه‌رز ده‌داته هه‌رێم و پاره‌ی مانگێكی داوه و دو مانگی دیكه ماوه و جارێكی دیكه قه‌یرانی موچه ده‌ستپێده‌كاته‌وه، چونكه ئه‌و قه‌رزه بۆ سێ مانگه و یه‌كێك له مه‌رجه‌كانیش ئه‌وه‌یه ده‌بێت به‌ر له ساڵی كۆتایی هه‌رێم بیگه‌ڕێنێته‌وه، هه‌موشمان ده‌زانین كه له توانای هه‌رێمدا نیه بیگه‌ڕێنێته‌وه".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه، چوار فراكسیۆنی كوردستانی له به‌غدا كۆبونه‌ته‌وه و له‌باره‌ی ئه‌و بابه‌ته‌وه گفتوگۆیان كردوه، هه‌نگاوێك هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگوازرێته‌وه سه‌ر به‌غدا و 63 هه‌زار واژۆش هه‌ن، كه داوا ده‌كه‌ن موچه‌كانیان له به‌غداوه دابه‌شبكرێت.
ئەو ئەندامەی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق دەشڵێت، "پێشنیارمان كردوه به‌غدا راسته‌وخۆ موچه دابه‌شبكات به‌ڵام پێویستی به ره‌زامه‌ندی هه‌ردو حكومه‌ت هه‌یه، هیچ مه‌ترسییه‌كیش بۆ قه‌واره‌ی هه‌رێم نیه وه‌كو هه‌ندێك كه‌س لێی ده‌ترسن".
باسی لەوەشکرد" گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەران بۆ سەر بەغدا به رێگه‌ی یاسایی ده‌كرێت و به ره‌زامه‌ندی هه‌ردو حكومه‌ت و له‌وباره‌یه‌وه هاریكاربن، هه‌روه‌ها له رێگه‌ی ئه‌و بانكانه‌وه ده‌درێت كه عێراقین و لقیان له شاره‌كانی هه‌رێم هه‌یه".
لەوبارەیەوە جەمال كۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەلێدوانێكدا بەهاوڵاتی وت:» ئەمە هەوڵێكە واژۆ كۆكراوەتەوە بۆ پەرلەمان هیوادارین وەڵامێكی ئەرێنی هەبێت، رێكارەكان وایە دەتوانن بیكەن بەبڕیار و دانیشتنێكی پەنجا كۆ یەكی هەبێت دەبێتە پرۆژە و رەوانەی حكومەتی بكەن و بڵێن ئەوە رای پەرلەمانە».
وتیشی:»لەحاڵەتێكیشدا لەپەرلەمان تێپەڕێت مەرج نییە حكومەتی عێراق جێبەجێی بكات، ئەمە زیاتر فشارێكە ئومێد دەكەین ئەنجامێكی هەبێت چونكە سێ مانگە فەرمانبەرانی هەرێم مووچەیان وەرنەگرتووە ئەمەش لایەنێكی مرۆییە».
جێگەیباسە تائێستا فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان موچه‌ی مانگه‌كانی 8، 9ی ئه‌مساڵیان وه‌رنه‌گرتوه و هێشتاش وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم نه‌یتوانیوه كۆتایی به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 7 بهێنێت، ئه‌وه سه‌ره‌ڕای ره‌وانه‌كردنی 700 ملیار دینار له به‌غداوه بۆ سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێمی كوردستان.
