یەكێتی 19 ئەندامی سەركردایەتی وەك مەكتەبی سیاسی دیاریكرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كۆبووەوە و  14 كەس بە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و پێنج كەسیش وەكو ئەندامی یەدەگ بۆ مەكتەبی سیاسی دیاریكرد.

كۆبوونەوەكە بە سەرپەرشتی بافڵ تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتی بووە و بڕیارەكە دراوە، هەریەك لە قوباد تاڵەبانی، شاڵاو كۆسرەت، دەرباز كۆسرەت، شاڵاو عەلی عەسكەری، رەفعەت عەبدوڵڵا، ئاسۆ مامەند، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، تەلار لەتیف، جوان ئیحسان، هاوڕێ شێخ دارۆ، عیماد ئەحمەد، ئەحمەدی نۆكان، نزار ئامێدی، بورهان سەعید سۆفین كە بوونەتە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی.

هەروەها یوسف گۆران، رێواز فایەق، سەركەوت زەكی، شوان قادر، رزگار حاجی حەمە بوونەتە ئەندامی یەدەگی مەكتەبی سیاسی، هەر لە كۆبوونەوەكەدا سەعدی ئەحمەد پیرە بە وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هەڵبژێردرا.

 لە كۆبوونەوەكەدا بڕیاریشدرا خەسرەو گوڵ محەممەد نوێنەری بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی بێت لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنەكانی سەركردایەتی، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاكان و پشتیوانی.

هاوڵاتی لەژمارەی 2037 دا ناوی بەشێك لەو ئەندامانەی بڵاوكردەوە كە دەبنە ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی ئەویش لەزاری سەرچاوەیەكی ئاگادار لە ناو یەكێتییەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار