بە فەرمانی پارێزگاری کەرکوک چوار ڕۆژنامەنوس دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رۆژنامەنوسانی کەرکوک رایانگەیاند، چوار کارمەندی وێبسایتی کەرکوک نیوز لەلایەن ئاسایشی نیشتمانییەوە دەستگیرکراون و داوای ئازادکردنیان دەکەن، پۆلیسی کەرکوکیش دەڵێت، "پەیوەندیمان بە دەستگیرکردنی ئەو چوار کەسەوە نییە."
رۆژنامەنوسانی کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویان کردەوە، لە ئێوەرای دوێنێ پێنجشەممە هێزێکی ئاسایشی نیشتمانی چوار کارمەندی وێبسایتی کەرکوک نیوزیان دەستگیرکردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، دەستگیرکردنی ئەو چوار کارمەندەی کەرکوک نیوز بە هەر هۆکارێک بێت، زیان بە ناوبانگی دەزگا ئەمنییەکان دەگەیەنت و متمانەی میدیاکار و هێزە ئەمنییەکام کەمدەکاتەوە.
رۆژنامەوانە دەستگیرکراوەکان بریتین لە ئەسکەندەر عەبدولخالق، عەبدولحەمید ئەحمەد، محەممەد قاسم و دلێر دەروێش.
هاوکات بە گوێرەی زانیارییەکان، تاوەکو ئێستا دیار نییە ئەو رۆژنامەوانانە لە کوێن و لە کوێ دەستبەسەرکراون.
لەم پەیوەندەدا، رێکخەری سەنتەری میترۆ ڕایگەیاند، "هێزەکە بە فەرمانی راکان جبووری، پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکووک ئەو چوار رۆژنامەڤانەیان دەستگیرکردووە بە پاساوی نەبوونی مۆڵەت".
