حکومەتی هەرێم نوێترین زانیاری لەبارەی دابەشکردنی مووچە دەخاتەڕوو

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
رێباز حەملان، یاریدەدەری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند، لە ناوەراستی هەفتەی داهاتوو 700 ملیار دینارەکەی بەغدا دەگاتە هەرێمی کوردستان و ئامادەکاری کراوە دەستبەجێ مووچە دابەش بکرێت.
لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رێباز حەملان لەسەر دابەشکردنی مووچە باسی لەوە کرد، "وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له دوای 20ی مانگه‌وه موچه‌ی خۆیان دابه‌شده‌كه‌ن، بۆیه له‌دوای ئه‌وه‌ش به چه‌ند رۆژێك ئه‌و ته‌مویله‌ی هه‌رێم ده‌نێرێت كه به قه‌رزه و ئه‌مه دووه‌مین جار ده‌بێت كه بڕی 700 ملیار ره‌وانه بكات پێموایه ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌گاته هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی دارایی لیستی ئاماده‌یه و ده‌ستده‌كات به دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی هه‌شت."
رێباز حەملان وتیشی کە مووچە کێشەی بۆ دروست نابێت چونکە له دوا كۆبونه‌وه‌ی شاندی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق باس لەوە کراوە "كه 700 ملیاره‌كه به‌رده‌وام بێت بۆ ئه‌وه‌ی موچه‌ی مۆچه‌خۆران نه‌وه‌ستێت، هه‌روه‌ها هەمواری یاسای بودجه‌ی 2024 بكرێت."
دوای رێککەوتنی هەولێر و بەغدا و سەردانی شاندی هەرێم بۆ لای شاندی حکومەتی عێراق لە مانگی رابردوودا، رۆژی یەكشەممە 17ی ئەیلولی 2023، ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق لە كۆبوونەوەی هەفتانەیدا بڕیاریدا بۆ ماوەی سێ مانگ و هەر مانگێک بڕی 700 ملیار دینار بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، واتە بۆ سێ مانگ بڕی دوو ترلیۆن و 100 ملیار دینار بۆ مووچەی مووچەخۆران دەنێرێت و تا ئێستا تەنها یەک جار ئەو بڕە پارەیە رەوانە کراوە کە بۆ مووچەی مانگی حەوت دابەشکرا.
