لە ناحیەی رۆڤیا باندێکی دزیکریکردنی قاز و کێبڵی کارەبا دەستگیرکران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
باندێکی قاز دزین لە سەنتەری ناحیەی رۆڤیای سەر بە قەزای بەردەڕەش لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیرکران کە پێشتریش سکاڵایان لەسەر بووە لەسەر دزینی کێبڵی کارەبا.
منهل موەفەق بەڕیوەبەری ناحیەی رۆڤیا بە هاوڵاتی راگەیاند، "ئاسایشی ناحیەکەمان دوو کەسیان دەستبەسەر کردووە کەچەند قازێکیان دزیوە، ئەو دوو کەسە خەڵکی ناحیەی گردەسێنن و تەمەنی یەکێکیان 22 ساڵە ئەوەی تریان 18 ساڵە."
مەنهەل موەفق دەشڵێت، "ئەمانە وەکۆ باندێکن و دانیان بەتاوانەکەی خۆیاندا ناوە کە قازیان دزیووە هاوکات کێبڵێکی زۆری کارەبا و محاویلەی کارەبا یان دزیوە، پێشتر نزیکەی 20 کەس هاتوونەتە لامان و داوایان کردوە کە بەدواداچوون بۆ ئەو کەسانە بکەن کە دزیان لێکردوون."

بابهتی پهیوهندیدار