خۆپیشاندانى مامۆستایان و وانەبێژان درێژەى هەیە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دواى فەرمانەکەى وەزارەتى پەروەردە بۆ دەستپێکردنەوەى دەوام قوتابخانەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە خۆپیشاندانى مامۆستایان و فەرمانبەران لە سنورى پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە و کۆیە و رانیە و قەڵادزێ و چەمچەماڵ بەردەوامى هەیە و بەشێک لە چین و توێژەکانى دیکە هاوشان لەگەڵ مامۆستایانى ناڕازى و وانەبێژان بەشدارییان کردووە.
به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه جارێكی دیكه مامۆستایانی میلاك و مامۆستایانی وانه‌بێژ و سه‌دان فه‌رمانبه‌ر و چالاكوانی دیكه له سلێمانی خۆپیشاندانی فراوانیان ئه‌نجامدا و دوای داخستنی شه‌قامی سالم به‌ره‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رۆیشتن، ئه‌وان دروشمی به‌رده‌وامی بایكۆتیان راگه‌یاند.
ئاماژەیان بەوەشکرد، "ئەم بایکۆتە پەیوەندی بە یەک موچەوە نییە، لە ساڵی ٢٠١٤وە پێمان دەوترێت موچە قەرەبوو دەکرێتەوە بەڵام خوێندن قەرەبوو ناکرێتەوە، بەڵام ئێمە لەو کاتەوە ئەو قەرەبووەمان نەبینی."
مامۆستایەکیش باسی لەوەکرد، "شەرمە بۆ حکومەتێک سەرجەم مافەکانی مامۆستایانی پێشێل کردبێت و بە وشەی "دەبێت" مامەڵەیان لەگەڵدا بکات."
مامۆستایەکیدیکەش ڕایگەیاند، "رێگه ناده‌ین وه‌زیری په‌روه‌رده هه‌ڕه‌شه‌مان لێبكات و پێمان بڵێت، ده‌بێت بگه‌ڕێنه‌وه هۆڵه‌كانی خوێندن، ئێمه قبوڵی ناكه‌ین و ده‌بێت موچه‌كانمان بدرێته‌وه و ده‌بێت شكۆمان بۆ بگه‌ڕێته‌وه، ده‌بێت تاكۆتایی و به‌ده‌ستهێنانی ئامانجه‌كانمان به‌رده‌وام ده‌بین له بایكۆت".
19ی ئه‌م مانگه ئالان حه‌مه‌سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لە پەیامێکدا ڕایگەیاند، دڵیان لای مامۆستایان و خوێندكارانه به‌ڵام ئه‌و دۆخه گشتییه و ته‌نها وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده نییه و داوا ده‌كه‌ن هه‌موان بچنه ژێرباری ئه‌وه‌وه كه له هه‌فته‌ی ئاینده‌وه "به‌رپرسیارێتی گه‌وره "ته‌حه‌مول بكه‌ین، وتیشی، "فه‌رمانێكی وه‌زاری واژكردوه‌كه ده‌بێت رۆژی 22ی 10 ده‌بێت مامۆستایان پڕۆسه‌ی خوێندن ده‌ستپێبكه‌ن"، به‌ڵام له‌وه‌ڵامی ئه‌و په‌یامه‌دا ئه‌مڕۆ جارێكی دیكه جه‌خت له به‌رده‌وامی بایكۆت كرایه‌وه.
