پێنج مانگە کارگوزارانی بەرەدەڕش مووچەیان وەرنەگرتووە
.png)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمرۆ یەک شەممەکارگوزارانی بنکە تەندروستییەکان لە سەرتاسەری سنووری قەزای بەردەڕەش، بەهۆی نەدانی مووچەی پێنج مانگیان، گردبوونەوەیان ئەنجامدا و دەڵێن " بایکۆتی دەوام دەکەن ئەگەر مووچەیان نەدرێت".
عامر نادر، نوێنەری کۆمپانیای سیگا کە تایبەتە بە دانان و پێدانی مووچەی کارگۆزارانی بەردەڕەش بە هاوڵاتی وت"هۆکاری پێنەدانی مووچەی کارگوزارانی سنوری بەردەرەش بۆ ئەوە دەگەرێتەوە کە تا ئێستا کۆمپانیای سیگا لەگەڵ حکومەت رێکنەکەوتووە لەبارەی بڕی مووچە و چونیەتی دەوامکردنیان" .
بەپێی ئەوزانیاریانەی دەست هاوڵاتی کەوتووە، ئەو کۆمپانیایەی پێشتر گرێبەستی هەبووە لەگەڵ حکومەت دەستی لەکار کێشاوەتەوە،و کۆمپانیایەکی تازە هاتووە بەناوی سیگا بەڵام هێشتا رێککەوتن نەکراوە و لەگەڵ حکومەتی هەرێم لەسەر ڕێکارەکان ڕێک نەکەوتون بەو هۆیەشەوە کارگوزارانی سنوری بەردەڕەش سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتوە.
عامر نادر ووتیشی"ژمارەی کارگۆزارانی بنکە تەندروستیەکانی بەردەڕەش30 کەسن پێشتر مووچەیان 200 هەزار بووە بۆ هەر مانگێک،بەڵآم لە مانگی پێنجی ئەم ساڵەوە مووچەیان وەرنەگرتووە، و تا ئێستا دیارنیە کەی کێشەکە چارەسەردەکرێت"
