ئۆتۆمبێلێک لە قامیشلۆ تەقییەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئۆتۆمبێلێک لە شاری قامیشلۆ لە رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە و دوو کەس گیانیان لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ لە شەقامی کۆرنیشی قامیشلۆ ئۆتۆمبێلێک تەقێیەوە و میدیا ناوخۆییەکان باس لەوە دەکەن کە شایتەحاڵەکانی رووداوەکە و نزیک لە تەقینەوەکە گوێیان لە دەنگێکی گەورە بووە کە رەنگە هێرشی درۆنی بێت.
تا ئێستا بەرپرسانی ئیدارەی خۆبەڕێوبەری رۆژئاوای کوردستان بەیاننامەیان لەسەر رووداوەکە بڵاونەکردووەتەوە، بەڵام میدیاکان دەڵێن دوو کەس گیانی لەدەستداوە.
هێشتا دیار نییە کە هۆکاری روداوەکە چییە، بەڵام لە سەرەتایی ئەم مانگەوە تورکیا بە چطی دەستیکردووە بە بۆردومانکردنی رۆژئاوای کوردستان بەبیانوی ئەوەی هێرشەکەی یەکی ئەم مانگە لە ئەنقەرە لەلایەن دوو کەسەوە ئەنجامدراوە کە لە باکوری سوریاوە هاتوون، بەڵام بەرپرسانی ئیدارەی خۆسەری ئەوە رەتدەکەنەوە.

بابهتی پهیوهندیدار