پێشمەرگەیەک لە شەڕەتەقەی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە شەهید بوو

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕەتەقە لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە چیای قەرەچوخ دروستبوو کە تێیدا پێشمەرگەیەک شەهید بوو.
تا ئێستا وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ئەو بابەتە قسەی نەکردووە، بەڵام بەپێی زانیارییەکان چوار پێشمەرگەش بریندار بووە.
بەرپرسێکی پێشمەرگە بە میدیای پارتی راگەیاندووە کە شەڕەکە لەسەر سێ خاڵی سەربازی بووە لە نزیک کەمپی مەخمور کە چۆڵکراوە و سوپای عیراق دەیەوێت دەستی بەسەردا بگرێت.

بابهتی پهیوهندیدار