لە شەڕەکەی قەرەچووخ لەگەڵ سوپای عێراق پێشمەرگەیەکی تر شەهید بوو
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عەقید عەبدولقادر جەوهەر گەڵاڵی کە لە شەڕەتەقەی ئێوارەی ئەمڕۆی نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عیراق لە چیای قەرەچووخ برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.
ئێوارەی ئەمڕۆ شەڕ و پێکدادان لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە لە یەکەی 80 کە سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستانە لەگەڵ سوپای عێراق دروستبوو لە نزیک کەمپی مەخمور.
شەڕەکە دوای چۆڵکردنی پەکەکە بوو لە ناوچەکە و بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئاژانسی رۆیتەرز هیزەکانی 80 ویستوویانە ئەو بنکانە بگرن بەڵام لەگەڵ سوپای عێراق بە شەڕ هاتوون و لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون کە دوانیان لە سوپای عێراق بوون و یەکێکیشیان لە هێزەکانی پێشمەرگە بووە.
لە پێکدادانەکەدا شەش سەربازی سوپای عێراق و پێنج پێشمەرگە برینداربوون کە یەکێکیان عەقید عەبدولقادر جەوهەر گەڵاڵی بوو. عەبدولقادر جەوهەر بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا. پێشتریش پێشمەرگەیەکی تر لە شەڕەکەدا شەهید بوو بەناوی هاوڕێ جهوههر کارەش.
لە ئێستادا شەڕەکە کۆتایی هاتووە، بەڵام هەردوولا هێزی زیاتریان ناردووە بۆ ناوچەکە و بەپێی وتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی رۆیتەرز دۆخەکە "ناسکە."
