یەکێتی مامۆستایان بە چەند مەرجێک بایکۆت دەشکێنێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان چوار خاڵی بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند کە وەک یاداشتێک ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی دەکات و بە جێبەجێکردنی ئەو خاڵانە مامۆستایان دەچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.

لە راگەیاندراوکێدا یەکێتی مامۆستایان دەڵێت، ئەو داواکارییانەی هەیانە بریتین کە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت بە زووترین کات، وەزارەتەکانی پەروەردە و خوێندنی باڵا بخرێنە پێشەوەی ریزبەندی لیستی مووچە، پلەبەزرکرنەوەی مامۆستایان دەستپێبکاتەوە و کێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بە دامەزراندن یان گرێبەست چارەسەر بکرێت.

یەکێتی مامۆستایان باس لەوە دەکات، "جێبەجێکردنی ئەو یاداشتە دەبێتە خاڵێکی گرنگ بۆ بەردەوامیدان بە پرۆسەی خوێندن داواکارییەکان داواکاری ھەنووکەیی مامۆستایانە بۆ دەستپێکردنەوەی دەوام بەتایبەت لەو ناوچانەی کە بایکۆتی خوێندنیان کردووە." 

لە سەرەتایی ساڵی نوێی خوێندنەوە لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان بایکۆتی دەوام کراوە و مامۆستایان داوای مووچەکانیان دەکەن لەکاتی خۆیدا دابەشبکرێت بەبێ دواکەوتن. 

پێنجشەممەی رابردوو ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێم، رایگەیاند "دەبێت خوێندن دەستپێبکاتەوە" و فرمانێک دەردەکات بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن چونکە داخستنی دەرگای خوێندنگاکان "زیانێکی زۆری لە کەرتی پەروەردە داوە"، داواشی کرد کە مامۆستایان بایکۆت بشکێنن چونکە "مووچە نافەوتێت بەڵام خوێندن دەفەوتێت." 

لەسەر ئەم قسانەی وەزیری پەروەردە، دوێنێ یەکشەممە مامۆستایانی ئەو ناوچانەی بایکۆتیان کردبوو خۆپیشاندانێکی فراوانیان ئەنجامدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار