پێشمەرگەیەکی تری شەڕەکەی چیای قەرەچوغ گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەرەبیانی ئەمڕۆ عەقید ساڵح زراری فەرماندەی لیوای 18ی پیادەی پێشمەرگە لە سنوری میحوەری گوێر و مەخمور بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

دوای ئەوەی بۆ ماوەی سێ رۆژ لە نەخۆشخانە مایەوە بەهۆی ئەوەی لە شەڕەکەی چیای قەرەچووغ برینداربوو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ عەقید ساڵح زراری گیانی لەدەستدا کە بووە سێیەم شەهید لە شەڕەکەی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگە لەسەر گرتنەوەی چەند خاڵێکی چاودێری دوای ئەوەی پەکەکە چۆڵی کردن.

ئێوارەی رۆژی یەکشەممە 22ی تشرینی یەکەمی 2023 هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق رووبەرووی یەک بوونەوە لە چیای قەرەچووخ لە نزیک کەمپی ئاوارەکانی مەخمور و تێیدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون و حەوت پێشمەرگەی تریش برینداربوون، دوو کوژراویش لە سوپای عێراق بوونی هەیە. ئەو دوو پێشمەرگەیەی تر کە گیانیان لەدەستدا لە شەڕەکەدا عەقید عەبدولقادر جەوهەر و هاوڕێ جەوهەر بوون.

پێشتر فەرماندەی هێزی خۆبەخشی پێشمەرگە لە قەرەچووغ بە هاوڵاتی راگەیاند کە شەڕەکە لەسەر دوو خاڵی چاودێری بووە و هێزەکانی 80ی سەر بە پارتی ویستوویانە بیگرن، بەڵام هێزەکانی پەکەکە داوایان کردووە سوپای عێراق بێتە ئەو خاڵە چاودێرییانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار